ڕاگەیندراوێک لە نووسینگەى پارێزگارى هەولێر

ڕاگەیندراوێک لە نووسینگەى پارێزگارى هەولێر



وێڕای دەستخۆشی لەهێزەکانى (پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانى، پۆلیسی هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی) بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنى تەواوى ئەو شوێنە گشتیی و جێگایانەی كە هاوڵاتییانی شارەکەمان و ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران بۆ بەسەربردنی دواساتەکانی شەوى سەرى ساڵ ڕوویان لێکردبوو، دەستخۆشیمان بۆ تیمەکانى تەندروستیى کە لە ئامادەباشى تەواو دابوون بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتییان و هەروەها تیمەکانی شارەوانى و فەرمانگەی ژینگەپارێزی کە ئەمڕۆ بەیانی تەواوی ئەو شوێنە گشتیانەی شار کە بەهۆی پاشماوەو زبڵ و خاشاکی شەوی ڕابردوو پیس ببوون پاککرانەوە، سوپاس بۆ هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان هەولێری پایتەخت کە هاوکار و هەماهەنگ بوون و لەشەوى سەرى ساڵى نوێ هیچ کێشە و گرفتێکى ئەوتۆ ڕووی نەدا و بەوپەڕى ئارامى ئەو یادە بەرێکرا.

نووسینگەى پارێزگارى هەولێر
2022.1.1