بەرزاییەکانی کەسنەزان دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری"
"بەرزاییەکانی کەسنەزان دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری"
لە پێناو گلدانەوەی ئاو و زیادکردنى و پاراستنى ڕێژەى ئاوى ژێر زەوى و پاراستنی شارى ھەولێر لە لافاو، کابینەى نۆیەمى حکومەتی ھەرێمى کوردستان لە ڕێگەى پارێزگاى هەولێر لە دەوروبەری سەنتەری شاری ھەولێر، گرینگیەکی زۆرى داوە بە دروستکردنی پۆند و بەنداو، لە ئێستاشدا ژمارەیەک پۆندی ئاو کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن.
یەکێک لەو پۆندانەش کە دەست بە دروستکردنى کراوە دەکەوێتە بەرزاییەکانى کەسنەزان نزیک مۆنۆمێنتى شەهیدان، کە بەتەواوبوونی ئەو پۆندە جگە لە سوودگەیاندن بە پاراستن و زیادکردنى ڕێژەى ئاوی ژێر زەوی و پاراستنى شارى هەولێر لە هەر ئەگەرێکى دروستبوونى لافاو، بۆ وەرزى هاوینیش سوودی زۆرى بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى ناوچەکە دەبێت، لە هەمانکاتیشدا دەبێتە شوێنێکى گەشتیاری و ڕوویەکی جوان بە شاری ھەولێرى پایتەخت دەدات و لە داهاتووشدا گەشتیاران دەتوانن سەردانی ئەو شوێنە بکەن وەک شوێنێکى گەشتیارى کە دەکەوێتە نزیک ھەولێرى پایتەخت.