لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازیان لە (عەبدولواحید ئەحمەد حەمەد) و (سەرتیپ خالید ئیسماعیل) كرد

لە  دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازیان لە (عەبدولواحید ئەحمەد حەمەد) و (سەرتیپ خالید ئیسماعیل) كرد

ئەمڕۆ یەكشەممە 11/2/2024، لە
دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازیان لە (عەبدولواحید ئەحمەد حەمەد) و (سەرتیپ خالید ئیسماعیل) كرد بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانیان وەكوو سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر، لەو دیدارەدا سوپاسی هەردوو بەڕێزانیان كرد كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە دڵسۆزی و شەونخوونی و لەخۆبووردەییەوە كار و ئەركەكانی سەرشانیان ئەنجامداوە و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن لە كار و ئەركی ئاییندەیان.
هاوكات هەر ئەمڕۆ یەكشەممە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازیان لە هەردوو ئەندازیار (كارزان عەبدولهادی تەها و مەریوان هادی ئیسماعیل) كرد كە وەكوو سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بە وەكالەت دەستنیشان كران.