بارەگاى نووسینگەى ڕێکخستنى ئەندازیارانی لقی2 دوای نۆژەنکردنەوە کرایەوە
بارەگاى نووسینگەى ڕێکخستنى ئەندازیارانی لقی2 دوای نۆژەنکردنەوە کرایەوە
ئەمشەو چوارشەممە 2024.8.28، بە ئامادەبوونى ساسان عەونی، وەزیری شاەوانی و کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2ی پارتی و ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و د.ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و بەرپرسانى دیکەی حزبى و حکومى و ژمارەیەکی زۆری ئەندازیاران، لە ڕێورەسمێکدا نووسینگەى ڕێکخستنى ئەندازیارانی لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان، دواى نۆژەنکردنەوە کرایەوە.
لە ڕێورەسمەکەدا، دواى پێشکەشکردنی چەند وتارێک و پێشکەشکردنی ڕێزلێنان بە ژمارەیەک لە ئەندازیاران، باڵەخانەی نوێی نووسینگە کرایەوە، دوای بە سەرکردنەوەى بەشەکانى بارەگاکە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکانی نووسینگەی ئەندازیاران خواست و وەک پارێزگاى هەولێر جەختى لە هەر هەماهەنگى و هاوکارییەک بۆ سەرخستنى کارەکانیان کردەوە.