لە شەقڵاوە ... فێستیڤاڵێکی هونەرى، كلتوورى، فۆلکلۆرى ساز کرا

لە شەقڵاوە ... فێستیڤاڵێکی هونەرى، كلتوورى، فۆلکلۆرى ساز کرا

لە شەقڵاوە ...
فێستیڤاڵێکی هونەرى، كلتوورى، فۆلکلۆرى ساز کرا

ئێوارەی پێنجشەممە 2024.5.16، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسى لقی24 سەفینى پارتى و کاروان کەریم خان، قائیمقامى شەقڵاوە و سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی ( ی ل د ك ) و کەسایەتی دەڤەرەکە و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى و ئیدارى ناوچەکە و هاوڵاتییان، لەلایەن ناوەندی باڵای لاوانی شەقڵاوە، فێستیڤاڵی هونەر و كەلتوور و فۆلکلۆرى ساز کرا.

فیستیڤاڵەكەدا، چەندین برگەو چالاكیی جۆراوجۆری هونەرى، کلتوورى، فۆلکلۆرى بەخۆیەوە گرتبوو، لە گۆرانی و پیشەنگاو پێشبرکێ و ئەسپسواری …
پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەست خۆشى کردن لە سەرپەرشتیاران و ڕێکخەرانى فیستیڤاڵەکە، هیواى سەرکەوتنى بۆ بەشداربووانى خواست.