لە یادی 22 ساڵەی شەهید كردنی فەڕەنسۆ هەریرى، گوڵی ڕێز و وەفا بۆ خەبات و تێكۆشانی پێشکەش کرا

لە یادی 22 ساڵەی شەهید كردنی فەڕەنسۆ هەریرى، گوڵی ڕێز و وەفا بۆ خەبات و تێكۆشانی پێشکەش کرا



ئەمڕۆ شەممە 2023.2.18 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، یادی 22 ساڵەی شەهید كردنی تێكۆشەری كورد (فەڕەنسۆ هەریرى) كرایه‌وه‌.

تێكۆشەری كورد (فەڕەنسۆ هەریرى) لە بەرەبەیانی 18ی شوباتی 2001 لە سەر شەقامی 60 مەتری و لە نزیك مزگەوتی سپی شاری هەولێر لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا شەهید كرا، ئەمڕۆش لە مەراسیمی یادكردنەوەیدا ئامادەبووان لە شوێنی شەهید بوونی (فەڕەنسۆ هەریرى) گوڵی ڕێز و وەفایان بۆ خەبات و تێكۆشانی دانا.