هەولێر.... پڕۆژەی "بیدایە" بۆ پاڵپشتی ئابووری و بەهێزکردنی گەنجان و ژنان ڕاگەیندرا
هەولێر....
پڕۆژەی "بیدایە" بۆ پاڵپشتی ئابووری و بەهێزکردنی گەنجان و ژنان ڕاگەیندرا
ئەمڕۆ سێشەممە 2026.6.23، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فەلاح حەسەن، سەرۆکی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، و شڤان عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکان، لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسان، نوێنەرانی ڕێکخراوەکان و میدیاکاران، چالاکی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ( بیدایە ) لەژێر دروشمی "کارامەیی و کارسازی و کار لە هەرێمی کوردستانی عێراق" بەڕێوەچوو.
پڕۆژەی "بیدایە" لەلایەن ئاژانسی ئیتاڵیا بۆ هاوکاری گەشەپێدان (AICS) پاڵپشتی دارایی دەکرێت، ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ڕێکخراوی ئۆکسفام و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کوردستان بۆ مافی مرۆڤ جێبەجێ دەکرێت و تائێستا ( 2 هەزار و 59 ) کەس لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لەم پڕۆژەیە سوودمەندبوونە.
ئەم دەستپێشخەرییە لە ڕێگەی خۆڕاگری کۆمەڵایەتی و ئابووری گشتییەوە کار دەکات و، ئامانج لێی کۆمەک و هاوکاری دارایی پێشکەش دەکات، هەروەها ڕاهێنانی پیشەیی و پشتگیری کار دابین دەکات بە مەبەستی پەرەپێدان و لەخۆگرتنی ئابووری بۆ پەنابەران، ئاوارەکان و کۆمەڵگەی خانەخوێ.