هەولێر … ڤاکسین و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ خانەنشینان دابین کرا
هەولێر …
ڤاکسین و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ خانەنشینان دابین کرا
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 24.10.2026 بە ئامادەبوونی دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دکتۆر دلۆڤان محمد فاتح بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، لە سەنتەری خانەنشینانی هەولێر، هەڵمەتێکی تەندروستی بۆ دابینکردنی ڤاکسین و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و کۆمەڵایەتی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی خانەنشینکراو بەڕێوەچوو.
ئەم هەڵمەتە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕێکخرابوو، بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی خانەنشینان، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ ئەم توێژە.