هەولێر .. سمینارێک بۆ دەرچووانى 12ى ئامادەیی بەڕێوەچوو
هەولێر ..
سمینارێک بۆ دەرچووانى 12ى ئامادەیی بەڕێوەچوو
رۆژی پێنجشەممە 2024.9.5، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى ڕۆشنبیرى هەولێرى پایتەخت، سیمینارێک لە ژێرناونیشانى ( پێش چوون بۆ زانکۆ پێویستە چی بکەم) بەڕێوەچوو، کە لەلایەن دەستەیەک لە گەنجانى زانکۆ لاین بۆ قوتابیانی دەرچوانی پۆلی 12ى ئامادەی ڕێکخرابوو.
تێیدا ئەو خاڵ و زانیاریە گرنگ و پێویستى و ئامادەکارییە زانستى و ئەکادیمیانە خرایەڕوو، کە پێویستە قوتابیانى دەرچووى 12ى ئامادەیی بەرلەوەى بچێت بۆ زانکۆ و کۆلێژ زانیارى لە بارەیانەوە هەبێت و بیزانێت.