پارێزگاری هەولێر، قۆناغی دووەم پڕۆژەى قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى میرزا ئەحمەدى بەسەرکردەوە
پارێزگاری هەولێر، قۆناغی دووەم پڕۆژەى قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى میرزا ئەحمەدى بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەى زیاتر لە (200 ملیۆن دینار) دەست بە جێبهجێکردنى کراوە
ئهمڕۆ سێشەممە 2023.1.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بهیاوهرى مهسعود كاڕهش، جێگری پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری شارەوانی شەش و ژمارهیهكى دیكه له ئهندازیار و سهرپهرشتیارانى پڕۆژهكە، بە مەبەستی ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانى قۆناغى دووەمى پڕۆژەى قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانی میرزا ئەحمەدى بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەی (233 ملیۆن و 510 هەزار دینار) لە سەر داهاتى 15% سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بە شێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بە جێبهجێکردنى کراوە.
پارێزگاری هەولێر لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و لە بارەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، ڕایگەیاند: "جارێکى تر جەخت لەوەدەکەینەوە لە سەر ڕاسپاردەى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پڕۆژەکان لەو شوێنانەوە دەست پێدەکەین کە کەمتر دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، دڵنیایی بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین کە خواست و ویستى ئێمە لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییە پێویستیەکان بۆ قەزا و ناحییە و گوند و گەڕەکە هەژارنشینەکان زۆرە لەوە زیاترە کە ئەنجامیدەدین، ئەرکى ئێمەیە خزمەتگوزاریى بگەێنین بە هەموو شوێنێکى سنوورى پارێزگاکەمان، هاوڵاتییانى ئێمە شایەنى ئەوەن باشترین و چاکترین خزمەتگوزارییان پێشکەش بکرێت".
لەکۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر دهستخۆشى له کرێکاران و تیمى سەرپەرشتیار و ئهندازیارانی پڕۆژەکە كرد كه بهڕێكوپێكى كارهكانیان ئهنجامداوه و گهیشتوون به قۆناغێكی باش لهكارهكاندا.