له هه‌ولێر.. دیبەتێكی تایبه‌تی له سه‌ر پرسی ئافرەتان سازکرا
ئه‌مرۆ سێشەممە 2023.3.7، به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، كونسلگه‌ری گشتی بریتانیا له هه‌ولێر، دیبەتێكی تایبه‌تی له سه‌ر پرسی ئافرەت بە بەشداری ژماره‌یه‌ك لە كەسایتیە پێشەنگەكانی ئافرەتان له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی لە هەولێر رێكخست.
له‌و دیبەته‌دا به وردی تیشک خرایە سەر پێگە و مافەکانی ئافرەتان لە چوارچێوەى یاسا نێودەوڵەتی و عێراقی و كوردستانییه‌كان و له میانیدا جه‌خت لەسه‌ر ڕێگەی چارسەرییەکانى کێشەکانى بەردەم مافەکانى ئافرەتان کرایەوە، هەروەها به‌گشتی باس لە کەلتووریی و ستراتیژ و پلانی داڕێژراوی پێویستە بۆ دەستەبەرکردنى مافەکانى ئافرەتان کرا.