هەولێر.. مەراسیمی TEDxMinara بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و کەسایەتییە دیارەکان بەڕێوەچوو

هەولێر..  مەراسیمی TEDxMinara بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و کەسایەتییە دیارەکان بەڕێوەچوو

هەولێر..
مەراسیمی TEDxMinara بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و کەسایەتییە دیارەکان بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 24.10.2026، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیران، پارێزگاری هەولێر، دیپلۆماتکاران، پسپۆڕان و کەسایەتییە جیاوازەکان، مەراسیمی TEDxMinara لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ئەم چالاکییە بە سپۆنسەریی قوتابخانەی کامبریج (Cambridge) ڕێکخرا و تێیدا ژمارەیەک وتاربێژی دیار، بیرۆکەی داهێنەرانە، ئەزموونی سەرکەوتن و دیدگا نوێیەکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا خستەڕوو.

مەراسیمەکە بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی کولتووری داهێنان، ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون و هاندانی نەوەی گەنج بۆ پەرەپێدانی توانا و بەهرەکانیان ڕێکخرابوو، هەروەها جەخت لە گرنگیی بیرکردنەوەی نوێ و ڕۆڵی لاوان و گەنجان لە پێشخستن و گەشەپێدانی کۆمەڵگا کرایەوە.