هەولێر… ئیڤێنتی TEDx Qalat Street لە قەڵای مێژوویی هەولێر بەڕێوەچوو
هەولێر…
ئیڤێنتی TEDx Qalat Street لە قەڵای مێژوویی هەولێر بەڕێوەچوو
ئەمشەو شەممە، 24.10.2026 بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و کەسایەتیی، خاوەنکاران، پیاوانی بازرگانی و سەرمایەداران، ئیڤێنتی TEDx Qalat Street لە قەڵاتی مێژوویی هەولێر بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە، لەژێر دروشمی «لە ڕەگەوە بۆ گەیشتن» ڕێکخرابوو، بە ئامانجی کۆکردنەوە و ئاڵوگۆڕی بیرۆکە گەورە و داهێنەرانەکان و گفتوگۆ لەسەر داهاتووی کوردستان، بە پشتبەستن بە ڕەهەندە مێژوویی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان.
لە چوارچێوەی ئیڤێنتەکەدا، بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر، ژمارەیەک نمایشی فۆلکلۆری و مۆسیقی پێشکەشکرا ، کە تێیاندا مۆسیقای ڕەسەنی کوردی لەگەڵ مۆسیقای سەردەم تێکەڵ کرابوو، وەک دەربڕینێک لە پەیوەندیی نێوان ڕەسەنایەتیی کەلتووری و نوێگەری هاەبەش .