ڕێگای کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل ، هەردوو تونێلی ماوەران و میراوە، لە قۆناغی کۆتایدایە
ڕێگای کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل ، هەردوو تونێلی ماوەران و میراوە، لە قۆناغی کۆتایدایە
پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگای ( کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل ) كە بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەست بە جێبەحێكردنی كراوە، لە قۆناغی کۆتایدایە.
ئەم پڕۆژە نیشتمانییە گرنگە لە چوارچێوەی دیدگا و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ڕێگەوبانەکان جێبەجێ دەکرێت، تا ئێستا کارەکانی بە سەرکەوتوویی تەواو بووە.
پڕۆژەکە لەلایەن هێزی کاری خۆماڵی و ئەندازیارانی ناوخۆیی بە کوالێتییەکی بەرز و جیهانی جێبەجێ کراوە.
جگە لە دروستکردنی ڕێگایەکی خێرای دوو ساید بە درێژی 10 کیلۆمەتر، هەردوو تونێلی ستراتیژیی میراوە و ماوەران لەخۆدەگرێت و سێ ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی مۆدێرنی بەپێی ستانداردی جیهانی تێدایە.