پارێزگاری ھەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی7ـی ئەمریکای پارتی کرد

پارێزگاری ھەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی7ـی ئەمریکای پارتی کرد

پارێزگاری ھەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی7ـی ئەمریکای پارتی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.12.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی لە حیکمەت بامەڕنی، بەرپرسی لقی7ـی ئەمریکای پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، باس لە بەھێزکردنی پەیوەندیەکانی ئەمریکا و هەرێمى کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر ئەو پێشکەوتن و پەرەسەندنانەی لە هەرێمی کوردستان بەگشتیی و هەولێر پایتەخت بەتایبەتی هاتۆتە ئاراوە.