سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەمەبەستی بەخێرهێنانەوەیان سەردانی شێخ مادیح نەقشبەندیان کرد

سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەمەبەستی بەخێرهێنانەوەیان سەردانی شێخ مادیح نەقشبەندیان کرد

سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەمەبەستی بەخێرهێنانەوەیان سەردانی شێخ مادیح نەقشبەندیان کرد،

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3.2.2025 سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دوو، چیا هەرکی یاریدەدەری مەکتەبی رێکخستنی هەولێری ( پ د ك ) بەمەبەستی بەخێرهێنانەوەیان سەردانی شێخ مادیح نەقشبەندیان کرد،
سیداد بارزانی پەیامی خۆشحاڵی جەنابی سەرۆک بازانی بە شێخ مادیح نەقشبەندی راگەیاند، کە وەک کەسایەتیەکی خاوەن پەیرەوی ئاینی رێزلێگیراوەو رۆڵی جەنابی شێخی لە رێکخستنەوەو تەبایی نێو ماڵی کورد بەبەرزی نرخاند.
لەلایەن خۆیەوە شێخ مادیح ستایشی گرنگی دانی زۆری جەنابی سەرۆک بارزانی کرد بە شێخانی تەریقەتی نەقشبەندی و تاکیدی لەسەر رێبازی ئاشتەوایی و کۆدەنگی پەیامی پیرۆزی ئاینەکان کردەوە لە پاراستنی بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی …