پارێزگاری هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێری کرد
پارێزگاری هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێری کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.1.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێری کرد و لەلایەن عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر پێشوازی لێکرا.
لەسەردانەکەیدا پارێزگاری هەولێر، جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس کردەوە لە بەرقەرارکردنی یاسا و پاراستنی سەر و ماڵ و گیانی هاوڵاتیان، هەروەها ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرزنرخاند و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و ڕایگەیاند: "وەک پارێزگای هەولێر بەهەموو شێویەک پاڵپشت و هاوکارتانین بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان". وتیشی: "چاوەڕوانی ئێمە لەئێوە ئەوەیە ژمارە یەک بن لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکانتان".
لەلایەن خۆیەوە، عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، سوپاسی پارێزگاری هەولێر کرد بۆ سەردانەکەی و تەئکیدی لەوەکردەوە وەک هێزەکانی پۆلیس لە هەولێر هەموو هەوڵێکی خۆیان خستۆتەگەڕ لەپێناو پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان و بەردەوام بەشەو و ڕۆژ لەو پێناوەدا لە ئەرکدان.