سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوای کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیسماعیل زارعی کوشا، پارێزگاری کوردستان و محەمەد تەیب سەحرایی، پارێزگاری کرماشان و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی ئێران ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و هاریکاری و هاوئاهەنگی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆ و گەشتیاران لە نێوان هەردوولادا کرا، بەتایبەتی ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی باشووری عێراق.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پتەوکردن و پێشخستنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.