لە ئیسکان ... یاری نێوان هەولێر و دهۆک بەڕێوەچوو
لە ئیسکان ...
یاری نێوان هەولێر و دهۆک بەڕێوەچوو
ئەمشەو هەینی 2024.9.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی و هێمن موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ و خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە لاوان و گەنجان لە شەقامی ئیسکان لە ڕێگەی شاشەیەکی گەورەوە ئامادەی بیننی یاریی نێوان یانەی هەولێر و دهۆک بوو.
لە یارییەکی بەهێزدا، لە نێوان هەردوو یانە، یانەی هەولێر توانی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر دووەم سەرکەوتنی خۆی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق تۆمار بکات، وێڕای پیرۆزبایی لە هاندەران و یاریزانان و ڕاهێنەر و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە، هیوای سەکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.