پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کرد
ئەمشەو چوارشەممە 2024.4.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوری قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی و بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، بە مەبەسی جەژنە پیرۆزە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە و پێشوازیکردن لە نەخۆش و هاوڵاتییان، سەردانی نەخۆشخانەی هەوڵێری فێرکاری کرد.
پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی یەکە یەکەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەرکردوە و بە دواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکان کرد، گفتوگۆی لەگەڵ یاوەری نەخۆشەکان و هاوڵاتییان کرد سەبارەت بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و مامەڵە و شێوازی پێشوازیکردنی کارمەندانی نەخۆشەکە، وێڕای پیرۆزبایی جەژن، ستایشی ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەر و سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی و بەڕێوەبەر و دەستە کارگێڕی نەخۆشخانەکەی کرد، بۆ ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن لەچارەسەرکردنی نەخۆشەکان، بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژن.