هەولێر.. .. ڕێوڕەسمی ساڵیادی لەدایکبوونی پاشای بەریتانیا بەڕێوەچوو

هەولێر.. .. ڕێوڕەسمی ساڵیادی لەدایکبوونی پاشای بەریتانیا بەڕێوەچوو

هەولێر.. ..
ڕێوڕەسمی ساڵیادی لەدایکبوونی پاشای بەریتانیا بەڕێوەچوو

ئەمشەو پێنجشەممە15.10.2026 بە بەشداری ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومی و حیزبی، نوێنەرانی لایەنە سیاسی و سەربازییەکان، دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی ڕێکخراوەکان، ڕێوڕەسمی ساڵیادی لەدایکبوونی پاشای شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ئەم ڕێوڕەسمە دیپلۆماسییە، لەلایەن کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ڕێکخرابوو، جگە لە ڕێزگرتن لە بۆنەی لەدایکبوونی پاشای بەریتانیا، دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە دۆستانە و دیپلۆماسییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو، هەروەها فراوانکردنی ئاستی هاوکاری و هاوبەشی لە بوارە جیاوازەکاندا.