هەولێر …. فێستیڤاڵی كولتووری چیرۆكەكانی مووسڵ پێشكەشكرا

هەولێر …. فێستیڤاڵی كولتووری چیرۆكەكانی مووسڵ پێشكەشكرا

هەولێر ….
فێستیڤاڵی كولتووری چیرۆكەكانی مووسڵ پێشكەشكرا

ئێوارەی شەممە 20/4/2024 بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو و كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر و فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە كەسایەتی و هونەرمەند، فێستیڤاڵی كولتووری چیرۆكەكانی مووسڵ لە هەولێر بە هەماهەنگی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری پێشكەش كرا.
لەو چالاكییەدا هەریەكە لە كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بە نوێنەرایەتی هەریەكە لە پارێزگاری هەولێر و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، هەروەها سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە وتەیان پێشكەش كرد.
هەروەها پیشانگایەكی فۆتۆگرافی و كاری شێوەكاری و چەندین كتێب سەبارەت بە چیرۆكەكانی مووسڵ نمایشكران.