لە هەولێر، کۆنفرانسی زانستیی پاراستنى شوێنەوار و کەلەپوور بەڕێوەچوو
دووشەممە 2021.11.29، لەژێرچاودێرى ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزار و بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، بەڕێوەبەرایەتى گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور لەهەولێر کۆنفرانسی زانستیی شوێنەوار، بۆ پاراستن و پەرەپێدانی شوێنەوار و کەلەپوور لە هەولێر ئەنجامدا.
جێگەى باسە، ئامانج لەم کۆنفرانسە، پاراستنى شوێنه‌وار و که‌له‌پووری هه‌رێمى کوردستان و به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنیانە له لەناوچوون و به‌گه‌شتیاریکردنى شوێنه‌وارەکان کە هەرێمى کوردستان خاوەنى شوێنێکى زۆرى کلتوورى و مێژوویى به هه‌موو به‌شه‌کانییه‌وه، تا ئێستاش هه‌ندیک له‌م شوێنانه مه‌ترسیى له‌ناوچوون و فه‌وتانیان له‌سه‌رە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەنیا لە سنووری پارێزگاری هەولێر بە هاوکاریی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا، زیاتر لە 750 شوێنی شوێنەوار تۆمار کراون و کارکردن لەو سنوورە بەردەوامە. هەروەها لە پارێزگاکانی تری هەرێمى کوردستانیش بە فراوانی کاری کنە و پشکنین بەڕێوەدەچێت و چەندان شوێنی شوێنەواری دۆزراونەتەوە.