هەولێر.. کۆتای بەخولێکی یاری "سینی سنیانێ" هات
هەولێر..
کۆتای بەخولێکی یاری "سینی سنیانێ" هات
ئەمشەو شەممە 2025.8.23، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە باخچەی کورد و عەرەبی گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر کۆتایی بە خولێکى یاری "سینی سنیانێ" هێنرا، کە مێژوویەکی کۆنی هەیە لە شاری هەولێر.
جێگەى باسە، بەھۆی ئەوکەشە تایبەت و ئارام و سەقامگیرییە و ئەو برایەتی و پێکەوە ژیانەی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکان، کە لە شاری هەولێر هەیە، چەندین یاریزانى دیکەی ئەویارییە لە شارەکانى ترى هەرێمی کوردستان و عێراقەوە دێن بۆ شاری هەولێر و بەشداری لەم یارییەدا دەکەن، کە بەشێوەی تیم ئەنجامدەدرێت.