پارێزگاری هەولێر بەشداری لە پرسەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی یۆنان(کوستاس سیمیتس) کرد
پارێزگاری هەولێر بەشداری لە پرسەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی یۆنان(کوستاس سیمیتس) کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.1.2025 ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر، بە مەبەستى گەیاندنى هاوخەمى و سەرەخۆشى، سەردانی کونسڵخانەی یۆنانی لە هەولێر کرد و بەشداربوو لە پرسەى (کوستاس سیمیتس سەروک وەزیرانی پێشوی یۆنان )كرد.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی پارێزگار‌و شاری هه‌ولێر بە کونسڵى یۆنان، تاكیدی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه گشتییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا كرده‌وه...
پارێزگاری هەولێر، لە په‌ڕاوی سه‌ره‌خۆشی و بیره‌وه‌ری، پەیامى یادکردنەوە و سەرەخۆشى بۆ گەلى یۆنان واژووکرد.
لەلایەن خۆیەوە، کونسڵى یۆنان لە هەولێر، بەناوی خۆی و دبلۆماتکارانی کونسڵخانە، سوپاسی پارێزگاری هەولیرى کرد بۆ بەشدارییان لە پرسەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتەکەیان.