بەنداوی ئاقوبان

بەنداوی ئاقوبان

بەنداوی ئاقوبان

یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی ئاودێری لە دەڤەری خۆشناوەتی، کە بەم دواییانە تەواو کراوە و سوودێکی زۆری بۆ ناوچەکە هەبووە.

دەکەوێتە نزیک گوندی ئاقوبانی خواروو لە ناحیەی هیران سەر بە قەزایی شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر.

لەئێستادا بەهۆی بارانبارینی ئەمساڵ سەرڕێژبووە و بووەتە شوێنێکی گەشتیاری سەرنجڕاکێش بۆ خەڵکی ناوچەکە و گەشتیاران و سوودێکی زۆری بۆ کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری گوندەکانی دەوروبەری هەیە.