پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەکۆمەڵێک قوتابی زانکۆی دهۆک کرد
سێشەمە 2021.12.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە د.نەسرین بەرواری، مامۆستای زانکۆی دھۆک و ژمارەیەک قوتابی بەشی پلاندانانی زانکۆی دھۆک کرد کە بە مەبەستی گەشتیی زانستی سەردانی ھەولێری پایتەختیان کردووە.
لەیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر کورتەیەکی لەبارەی بەرنامەی کار و پلانی پارێزگای هەولێر لە بەئەنجامگەیاندنی پڕۆژەخزمەتگوزاییەکانی سێکتەرە جیاوازەکان باسکرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی زانکۆ و پەیمانگا و ناوەندە ئەکادیمی و زانستیەکاندا و ئەرکی قوتابیانی وەک توێژێکی کارا بۆ پێشخستنی کۆمەڵگا بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.