قەڵای هەولێر: راگەیاندنی پلاتفۆڕمی خۆبەخش کوردستان بەتوانا کردنی خۆبەخشان، بەهێزکردنی کوردستان

قەڵای هەولێر: راگەیاندنی پلاتفۆڕمی خۆبەخش کوردستان  بەتوانا کردنی خۆبەخشان، بەهێزکردنی  کوردستان

قەڵای هەولێر: راگەیاندنی پلاتفۆڕمی خۆبەخش کوردستان
بەتوانا کردنی خۆبەخشان، بەهێزکردنی کوردستان

پێنجشەممە رێکەوتی 22-6-2023 بە سەرپەرشتی و پاڵپشتی ئارین مەسرور بارزانی پلاتفۆڕمی خۆبەخش کوردستان لەژێر دروشمی بەتواناکردنی خۆبەخشان و بەهێزکردنی کوردستان راگەیەندرا…
لەو مەراسیمەدا کە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەک لە وەزیرو کونسول دبڵۆماتکاران و رێکخراوەکان ئامادەیی بوون، مەبەستی سەرەکی راگەیاندنی ئەو پلاتفۆڕمە ئاشکرا کرا کە زیاتر لەپێناو یەکخستنی کاری خۆبەخشان لە هەرێمی کوردستان و کۆکردنەوەی هەوڵەکان لە پلاتفۆڕمێکدا بۆ زیاتر رێکخستنەوەی کارە خۆبەخشییەکان و یەکخستنی هێزی خۆبەخشان تاوەکو کارەکانیان ئامانجداربێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری کوردستان و کۆمەڵگە.
ئەرکی پلاتفۆڕمەکە بەستنەوەی خۆبەخشانە بە دەرفەت و رێکخراو و چالاکییە کاریگەرییەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان
شایەنی ئاماژە بۆکردنە پلاتفۆڕمی خۆبەخش کوردستان لە بوارەکانی پەروەردە، ژینگە، تەندروستی، خزمەتگوازاری کۆمەڵایەتی، هونەر و کلتوور، ئاژەڵدۆستی، مافەکانی مرۆڤ و پەرەپیدانی کۆمەڵگا کاردەکات…