بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، مزگەوتى کانى کەوسەر کرایەوە
بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، مزگەوتى کانى کەوسەر کرایەوە
ئەمشەو دووشەممە 2023.6.26، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. عەبدوڵلا سەعید وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەڕێوەرەی گشتی ئەوقافی هەولێر و بەڕێوەبەری ئاوقافی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایان و پیاوانی ئاینی، لەڕێورەسمێکدا، مزگەوتى کانى کەوسەر لە گەڕەکى تەیراوەى شارى هەولێر کرایەوە.
لە ڕێورەسمەکەدان پارێزگارى هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکەکە بەبۆنەى کردنەوەى ئەم مزگەوتە، دەستخۆشى لە هەموو ئەوانەش کرد کە ماندووبوونە بەدروستکردنی، ڕایگەیاند: "پەنا بەخودای گەورە مزگەوتەکانمان هەمیشە ئاوادان دەبن و تێیدا پەیامی ئاشتی و پێکەو ژیان و برایهتی و تەبایی بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە مینبەرەکانیان لەلایەن مامۆستایانی ئاینی بەڕێز پەخش دەکرێت، کە هەمیشە سەرمەشق و پێشەنگی پێکەوە ژیان و برایهتی و تەبایی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بوونە لهشارهكهمان".