هەولێر.. سەنتەری ڕاوێژکاریی کۆچ لەهەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو

هەولێر.. سەنتەری ڕاوێژکاریی کۆچ لەهەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو

هەولێر.. سەنتەری ڕاوێژکاریی کۆچ لەهەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-6-2024، بەئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرانی وڵاتان و ئاژانس و ڕێکخراە نێودەوڵەتییەکان، مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ (ناوەندی چارەسەری کۆچبەران بە هاوبەشی JCC و بەرێوبەرایەتی کۆچبەری نەرویژ و سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ) بەڕێوەچوو.
بەم هەنگاوە هەرێمی کوردستان دەبێتە نۆیەم وڵات لەسەر ئاستی جیهان ئەم سەنتەرەی تێدا دەکرێتەوە.
لەمیانەی پێشکەشکردنی چەندین گوتار، جەخت لەوە کرایەوە کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی زۆری بە پرسی کۆچ و گەڕانەوەی هاونیشتمانیان لە دەرەوە و پاشان تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە کرایەوە.
پرسی ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و پێکەوە کارکردن لەگەڵ زانکۆکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاکی کۆمەڵگە جەختی لەسەر کرایەوە.
روونیشکرایەوە، زیاتر لەیەک ملیۆن پەنابەر و ئاوارە لەهەرێمی کوردستان حەوێنراونەتەوە، لێرە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان هەلی کار و ژیانیان بۆ ڕەخساوە.
مەترسیی بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق لەبارەی داخستنی دۆسییەی مرۆیی و داخستنی کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان تیشکی خرایە سەر، ڕاگەیەندرا، کە ئەم هەنگاوە جێی نیگەرانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.