هه‌ولێر... بە سەرپەرشتیی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، کۆبوونەوەی شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پارێزگاران و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
هه‌ولێر...
بە سەرپەرشتیی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، کۆبوونەوەی شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پارێزگاران و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-6-2024، بە سەرپەرشتیی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران و شێخ جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و هێمن میرانی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و سەرۆکی ژووری بازرگانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.
شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران پێکهاتبوون لە محەممەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا(ئورمیە) و ئیسماعیل زراعی کوشا، پارێزگاری سنە و محەممەد تەیب سەعراوی، پارێزگاری کرمانشا و ژمارەیەکی دیکە لە پەرلەمانتاران و هەردوو سەرکونسڵی ئێران لە هەولێر و سلێمانی.
لە کۆبوونەوەیه‌كدا ئاماژە بە گرنگیی بره‌ودان به پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا و تیشكخرایه سه‌ر دوایین سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ پرسەی خولێخۆشبوو ئیبراهیم ره‌ئیسی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی و گەیاندنی سەرەخۆشی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، شانده‌كه ئەو هەنگاوەیان بە گرنگ وەسفکرد.
هه‌روه‌ها تیشكخرایه سه‌ر په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران و قۆناغه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وامه‌كان بۆ پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌ردوولا هیوایانخواست په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی بره‌وی زیاتریان پێبدرێت، كه له ئێستادا ئاستی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاووتوێی هاتنی زیاره‌تكارانی ئێران له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا كرا و دڵنیایی درا، وەک ساڵانى ڕابردوو هەموو ئامادەکاریی و ئاسانکارییەک ده‌كرێت بۆ پێشوازییکردن له زیاره‌تكاران ، وەک دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه و خواردن و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و دواتر گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنه پیرۆزه‌كان له باشووری عێراق.