پارێزگارى هەولێر، سەردانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.4.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە یاوەری بەڕێوەبەرانى گشتیى گەشت و گوزرا و کشتوکاڵى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، لە شارى دهۆک سەردانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دهۆکی پارتی کرد و لەلایەن سەربەست لەزگین، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، وێڕایی پیرۆزبایی لەبەڕێز "سەربەست لەزگین" بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دهۆکی پارتی، گفتوگۆ لە بارەی بەرنامە و پلان و ستراتیژیەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر بۆ گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سێکتەرە جیاجیاکان کرا و تیشک خرایە سەر داوا و داخوازی هاوڵاتییان و جەخت لە پێویستى هەماهەنگی و هاوکاری نێوان حزب و حکومەت کرایەوە لە پێناو خزمه‌تكردنى زیاترى هاوڵاتییان.