هه‌ولێر ... لە بیرەوەری 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لە دایکبوونی سەرۆک بارزانی ئێواره‌ خوانێكی گشتی لە ته‌رمینالی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رێکخرا

هه‌ولێر ...  لە بیرەوەری 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی و  لە دایکبوونی سەرۆک بارزانی ئێواره‌ خوانێكی گشتی لە ته‌رمینالی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رێکخرا

هه‌ولێر ...

لە بیرەوەری 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لە دایکبوونی سەرۆک بارزانی ئێواره‌ خوانێكی گشتی لە ته‌رمینالی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رێکخرا

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18.8.2025 له‌ بیره‌وه‌ری 79 ساله‌ی دامه‌زراندنی (پ د ك)، لە دایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێرو ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر، و زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی و ژمارەیەکی بەرچاو لە پەرلەمانتارو بەرپرسان و کەسایەتییەکان، ئێواره‌ خوانێكی گشتی رێکخرا، كه‌ سه‌ندیكای گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بۆ زیاتر له‌ هه‌زار پێنجسه‌د له‌ شۆفێرانی هێڵی ناوخۆو ده‌ره‌كی ته‌رمینالی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رێكیخستبوو ...
له‌و مه‌راسیمه‌دا وتاری به‌خێرهێنان خوێندرایه‌وه‌…

دواتر دکتۆر پشتیوان سادق لە وتارێکدا وێرای پیرۆز کردنی 16ی ئاب وەک بۆنەیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانی، جەختی لەسەر خەباتی نەتەوەیی و قوربانیدانی شارو شاخی پارتی کردەوە، کە بە درێژایی 79 ساڵی رابردوو داویەتی، هاوکات هەڵوەستەی لەسەر خزمەتگوزاریە گشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە …
لە بیره‌وه‌ری ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، خواستە نەتەوەییەکان و پاراستنی مافی گشتی هەموو هاوڵاتیان کوردستان بەبێ جیاوازی دووپاتكرایه‌وه‌ .