هه‌ولێر .... (55) مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان به‌رێوه‌چوو
هه‌ولێر ....
(55) مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان به‌رێوه‌چوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 21.9.2025 به‌رێز مه‌لامسته‌فا مه‌سعود بارزانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینی به‌شداریان له (55) مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان كرد و له‌لایه‌ن د.عەبدوڵڵا مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و مامۆستایانی ئاینی پێشوازی گه‌رمیان لێكرا.
له‌و بۆنه‌یه‌دا، وێرای به‌رزو پیرۆز راگرتنی ئه‌م ساڵیاده، دووپات له‌سه‌ر رۆڵی گه‌وره‌ی مامۆستایانی ئاینی كرایه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا، كه هه‌رێمی كوردستان بە قۆناغێکی هەستیار تێپەڕ دەبێت، و پێویست ده‌كات هەمووان بەرپرسانە مامەڵە بکەن و ڕەچاوی برایەتی نێو خۆیی بەرژەوەندی گشتی و یەکهەڵوێستی نیشتمانی له‌به‌رچاو بگرن، هاوكات ، دووباره ئه‌م یاده‌ی له هه‌موو لایه‌ك پیرۆزكرا و رۆڵی یەکە یەکەی زانایانی قەدرگران لەمەیدانی ئاینی و پیشەیی بەرز نرخێندراو سوپاسی ئەرک و ماندووبوونیان له‌ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تییدا كرا .
شایه‌نی باسه یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، وه‌ك ڕێكخراوێكی پیشه‌یی تایبه‌ت به زانایانی ئاینی، له 21/9/1970 له‌پێناو ئامانجگەلێکی گرنگی ئاینی و پیشەیی و نیشتمانی، له‌سه‌ر راسپارده‌و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی دامه‌زرا، تا ئێستاش لە خزمەتی بێ‌وچان و ماندوو نەناسانەو بەدیهێنانی مافه ره‌واكانی زانایانی ئایینی‌و پارێزگاری لە دین و پاراستنی بەهاو سنوورەکانی دینداری و پشتیوانیكردن له مافه نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانییه‌كان بەردەوامە...