هەولێر ... سەردانی تێکۆشەری گەلەکەمان" موحسین دزەیی "
هەولێر ...
سەردانی تێکۆشەری گەلەکەمان" موحسین دزەیی "
شەوی سێشەممە، 2026.7.14، فەرماندە مەنسوڕ بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، و مەلا مستەفا مەسعود بارزانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری ناسراوی گەلی کوردستان، بەڕێز "موحسین دزەیی"یان کرد.
لەسەردانەکەیاندا، لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی بەڕێزیان پرسییەوە و، پێزانینیان بۆ مێژووی خەبات و تێکۆشانی نیشتمانیی ناوبراو دەربڕی و هیوای ساغی و، سەلامەتی و تەمەندرێژییان بۆ خواست.