مێزی یادەوەری مامۆستا «محهمهد ماجدی» لە مۆزەخانەی پەروەردەیی هەولێر کرایەوە
مێزی یادەوەری مامۆستا «محهمهد ماجدی» لە مۆزەخانەی پەروەردەیی هەولێر کرایەوە
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاراستن و بەڵگەکردنی مێژووی پەروەردە و یادەوەری مامۆستایانی شاری هەولێر، ئهمشهو 31.8.2026 بهئامادهبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، مێزی یادەوەری مامۆستا محهمهد ماجدی لە مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر کرایەوە.
ئەم مێزەی یادەوەری، بە مەبەستی ڕێزلێنان لە کەسایەتی و خزمەتە پەروەردەییەکانی مامۆستا محهمهد ماجدی، و هەروەها پاراستنی بەشێک لە مێژووی پەروەردەیی هەولێر، بەشێک لە ئەرشیفی مۆزەخانەکە پێکدەهێنێت.
لە مێزەکەدا کۆمەڵێک یادگار و بەڵگە و شتی تایبەت بە ژیان و کار و خزمەتە پەروەردەییەکانی مامۆستا محمد ماجدی پیشان درا، بۆ ئەوەی یاد و ناوی ئەو مامۆستا و ڕۆڵی لە بواری پەروەردەدا بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزرێت.
مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر، وەک سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ پاراستنی مێژووی خوێندن و پەروەردەی شار، بەردەوامە لە کۆکردنەوە و پیشاندانی بەڵگە و یادگارە پەروەردەییەکان و ناساندنی کەسایەتییە کاریگەرەکانی ئەم بوارە.