پارێزگاری هەولێر سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێری کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێری کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێری کرد

ئەمڕۆ، دووشەممە 31.8.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێری کرد و لەلایەن سیروان عوسمان، بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

لە میانی سەردانەکەدا، دوای بەسەرکردنەوەی هۆبەو بەشەکان، باس لە گرنگی ڕۆڵی دامەزراوە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان لە پەرەپێدانی ژیانی کۆمەڵایەتی و کولتووریی شاری هەولێر کرا، هەروەها گرنگی بەردەوامبوونی چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان و پشتگیریکردنی هونەرمەندان و نووسەران و گەنگەشەکردن لەسەر پرۆژەی هونەری خرایەڕوو.

پارێزگاری هەولێر لە سەردانەکەیدا جەختی لەسەر پشتیوانی و گرنگیدان بە کەرتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر کردەوە، بە تایبەتی لە پێناو بەهێزکردنی ناسنامەی کولتووری و زیندوو ڕاگرتنی مێژوو و میراتی ڕۆشنبیریی هەولێر.