شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتنە تاران
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتنە تاران
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.5.22، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کە پێکهاتووە لە د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە و شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران و سەرۆکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و دهۆک و بەرپرسی کۆمەڵگایی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، گەیشتنە فرۆکەخانەی میهرئابادی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بڕیارە ئەمڕو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پارێزگارانی ( کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کرمانشا ) جگە لە دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێز مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ پارێزگاری تاران و ژووری بازرگانی تاران کۆببنەوە.