لە هەولێر... هۆڵی هونەرمەند ( سەفوەت جەراح ) کرایەوە

لە هەولێر... هۆڵی هونەرمەند ( سەفوەت جەراح ) کرایەوە

لە هەولێر...
هۆڵی هونەرمەند ( سەفوەت جەراح ) کرایەوە

ئەمرۆ دووشەممە 2026.8.31، لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کەرتی ڕۆشنبیری و زیندووکردنەوەی ناوی پێشەنگانی بواری مەعریفە و هونەر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و بەرێوەبەری شانۆ و سینەما و كەس و كارو خانەوادەكەی و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و هونەردۆستان، هۆڵی هونەرمەند ( سەفوەت جەراح ) لە بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێرکرایەوە.

ئامانج لەكردنەوەی ئەم هۆڵە فەرهەمكردنی ژینگەیەکی شیاو بۆ نمایشکردنی بەرهەمە هونەرییەکان و بەرزڕاگرتنی ناوی کۆچکردوو هونەرمەند ( سەفوەت جەراح ) وەک پێشەنگێکی شانۆی کوردی لە شاری هەولێر.

لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە هونەرمەندان بەبۆنەی كردنەوەی هۆڵەكە، جەختی لەسەر بەردەوامی پشتگیریکردنی جووڵەی هونەری لە هەولێری پایتاخت و دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان كردەوە.