هەولێر .... مەراسیمی واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و بریکاری مێرسیدس بێنز بەڕێوەچوو

هەولێر .... مەراسیمی واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و بریکاری مێرسیدس بێنز بەڕێوەچوو

هەولێر ....
مەراسیمی واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و بریکاری مێرسیدس بێنز بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە، 2026.8.31، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ژوور و ژمارەیەکی بەرچاو لە پیاوانی کار و بازرگانانی، لە تەلاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، ڕێوڕەسمی واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و کۆمپانیای (Bright Castle Motors) بەڕێوەچوو، کە نوێنەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مێرسیدس بێنز (Mercedes Benz)ە لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای نیشاندانی پشتیوانی پارێزگای هەولێر، جەختی لە پێشكەشكردنی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران لە پێناو پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان ژووری بازرگانی و بریکارە جیهانییەکان كردەوە، بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتی خزمەتگوزارییەکانی کەرتی پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.

جێگەی باسە، ئەم لێكتێگەیشتنە هەنگاوێکە بۆ پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەولێری پایتەخت لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان، ئەوە جگە لەتێکەڵکردنی وەبەرهێنانی بیانی لەگەڵ بازاڕی خۆماڵی و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەی پیشەسازی ئۆتۆمبێل و دابینکردنی خزمەتگوزاری متمانەپێکراو.