هەولێر ... کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەڕێوەچوو
هەولێر ...
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێشەممە 2025.6.24، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای هەولێر، بەسەرپەرشتی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن و پارێزگاری هەولێر و یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و بەرپرسی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا، باس لە دواین پێشهات و بارودۆخەکانی ناوخۆ و ناوچەکە کرا، هەروەها کارو بەرنامەکانی سنوری مەکتەبی ڕێکخستن لە ڕووی حزبی وسیاسی وجەماوەری وڕێکخراوەی گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا.