کارەکانی پڕۆژەی دانان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆی و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر بەباشی بەڕێوەدەچێت

لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی نزیكەی ( 25 ملیار دینار )، دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دانان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ لە هێڵە لاوەکییەکان و بەستنەوەی بە هێڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ ناو شاری هەولێر، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكومەت بۆ باشترکردنی سیستەمی دابەشكردنی ئاو و دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ دانیشتووانی شاری هەولێر كە درێژییەكەی 411 کیلۆمەترە.

كاركردن لەو پڕۆژەیەدا زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و بەرەوپێشچوونی زۆر باشی بەخۆیەوە دیوە. بە تەواوبوونی پڕۆژەکە زیاتر لە 1000 بیری ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری دادەخرێن و زیاتر لە 248 هەزار ماڵ لێی سوودمەند دەبن كە 63 هەزار هاوبەشیان لە دەرەوەی شاری هەولێرن.