بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆتایى بە خولى دیزاینى بونیاتنانى بیناکان هێنرا

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆتایى بە خولى دیزاینى بونیاتنانى بیناکان هێنرا

سەرلەبەیانى سێشەممە 2022.3.15، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەریورەسمێکدا بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى هەولێر کۆتایی بە خولى دیزاینى بونیاتنانى بیناکان هێنا کە بۆ ماوەى مانگێک بە بەشدارى 20 ئەندازیارى بیناسازى ئەنجدامیدابوو.
لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و هونەر نورى، بەرێوەبەرى گشتیى ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى هەولێر و ئەندازیار نهرین ڕەحمان بایز، بەرێوەبەرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى هەولێر ئامادەی بوون، لەلایەن پارێزگارى هەولێر بڕوانامەى بەشداریکردن بەسەر بەشداربووانى خولەکەدا دابەشکرا و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن، پاشان پارێزگارى هەولێر خەڵاتى ڕێزلێنانى بەرێوەبەرایەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى هەولێرى پێشکەش بە بەرێوەبەرى گشتیى ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى هەولێر کرد.