هەولێر... دەست بە خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن كرا

هەولێر... دەست بە خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن كرا

هەولێر...
دەست بە خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن كرا

لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی پارێزگای هەولێر، بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ و بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هەر حاڵتێکى نەخوازراوی گۆڕانی كەش و هەوا و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی لافاو و پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە، دەستکرا بە هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتیی و کوچە و کۆڵانەکانی شارى هەولێر، لەلایەن تیمەکانی خزمەتگوزاری ژینگەی پارێزی.