پارێزگاری هەولێر سەردانی پێشانگای تایبەتی هەوار مەزهەری کرد
پارێزگاری هەولێر سەردانی پێشانگای تایبەتی هەوار مەزهەری کرد
ئێوارەی ئەمرۆ 25.6.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی پێشانگای تایبەتی هونەرمەند هەوار مەزهەری کرد کە لەژێر ناونیشانی «یادەوەرییەکانی تیشک و تەم» کراوەتەوە.
لە میانی ئەم سەردانەدا، پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە ئاشنای بەرهەمە هونەرییەکانی پێشانگاکە بوو، جەختی لەسەر گرنگی هونەر و رۆڵی هونەرمەندان کردەوە لە پاراستنی ناسنامەی کولتوری و بەهێزکردنی بزوتنەوەی ڕۆشنبیری لە هەولێر کردەوە .
پێشانگای «یادەوەرییەکانی تیشک و تەم» کۆمەڵێک کاری هونەری لەخۆگرتبووە کە بە شێوەیەکی داهێنەرانە باس لە بیرەوەری، سروشت و هەستە مرۆییەکان دەکەن.