هه‌ولێر ... راگەیاندنی گرێبەستی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی دابەشکردنی سوتەمەنی لە سنوری پارێزگای هەولێر

هه‌ولێر ... راگەیاندنی گرێبەستی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی دابەشکردنی سوتەمەنی لە سنوری پارێزگای هەولێر

هه‌ولێر ...
راگەیاندنی گرێبەستی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی دابەشکردنی سوتەمەنی لە سنوری پارێزگای هەولێر

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16.10.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی لێژنه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێرو كۆمپانیای جێبه‌جێكار، له‌ پێناوهێنانه‌ دێ دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و به‌خشینی رووگه‌یه‌كی شاره‌ستانی، دوای ته‌واو كردنی رێكاره‌ یاساییه‌كان، پرۆژه‌ی گرێبەستی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سوتەمەنی لە سنوری پارێزگای هەولێر راگه‌ێندرا.
پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌م هه‌نگاوی پرۆژه‌ی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سوتەمەنی ( نه‌وت و گاز) هاوشێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی كاروباری دامو ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌ كابینه‌ی نۆدا و رێنماییه‌كانی خودی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌‌. به‌جۆرێك پڕۆژەكه‌ خزمەتگوزاری گشتییه‌ بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر، كە مافی هەموو تاكێك بە یەكسانی دەپارێزێت، و رێگر دەبێت لە دروست بوونی هەر كێشه‌و ئەزمەیەك لە سووتەمەنی به‌شی هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ش به‌ سروشتی خۆی گەڕاندنەوەی سیمای شارستانییه‌ته‌ لەكاتی دابەشكردنی سوتەمەنییه‌كان، هەموو خێزانێك دەبێتە خاوەنی كارتی تایبەتی خۆی كە مافی پارێزراو دەبێت.
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به‌ دروستكردنی ئه‌و كارتانه‌ ده‌كرێ و له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا 450000 چوار سه‌دو هه‌زارهاوڵاتی هه‌ولێر سوودمه‌ند ده‌بن و چاوه‌روان ده‌كرێ 50000 په‌نجا هه‌زار هاوڵاتی خه‌ڵكی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌روه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكیش له‌و ئاوارانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستانن سوودمه‌ند ده‌بن. پرۆسه‌كه‌ به‌ جۆرێكه‌ بریكارەكانی دابەشكردن لە رێگای ئامێری كارتەکانەوە خزمەتگوزاریه‌كه‌ دەگەێنن بە هاوڵاتیەكە و هەتا كارتەكەی خۆی بەكار نەهێنێت، بەشە سوتەمەنییەکە هەر دەمێنێت و نافەوتێ ....
پارێزگاری هه‌ولێر، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌ گشتییه‌، وەك لە یەكەمین پڕۆژەی رێكه‌وتنی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری دەستە خوشكی نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای ناشڤێڵد ئەنجام دەدرێت.
شایه‌نی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌سته‌خوشكی نێوان هه‌ولێر و ناشڤیل له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئه‌و شاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، هەردوو شار رۆڵێكی گه‌وره‌ له‌ بەرەوپێشوەچوونی په‌یوه‌ندییە كولتووری، شاره‌وانی، په‌روه‌رد، ته‌ندروستی، هونه‌ری و وه‌رزشی و سێکتەرەکانی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتی نێوان هه‌ردوولادا ده‌گێڕێت.