هەڵمەتی ڕێکخستنەوەی پاڕکی بەهاری نوێ ئەنجامدرا
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان، بەردەوامە لە زیادکردنی سەوزایی شار و ڕەخساندنی ژینگەیەکی پاک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر.
لەپێناو بایەخدانی زیاتر بە پارک و باخچەکان لە لایەن تیمەکانی شارەوانی لە سنووری شارەوانی هەولێر، لەپاڕکی بەهاری نوێ دەستکرا بە هەڵمەتی لێدانی قۆرت و چاندنی داری سیسەم و بڕەختەتۆنیا.
لەو هەڵمەتەدا کاری پاککردنەوەی پاشماوەکانی ناو پارکەکە و فڕێدانی زبڵ و پاشماوەی کارکردن ئەنجامدرا.