هەولێر ... ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی دوو بەرهەمی هونەری بەڕێوەچوو
هەولێر ...
ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی دوو بەرهەمی هونەری بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.9.23، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر و بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە و ژمارەیەکی دیكە لە هونەرمەندان و نووسەر و شاعیران و ڕۆشەنبیران، لە ڕێورەسمێکدا دوو بەرهەمی هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر و كوردستان "جەلال پەرێشان" ناسێندرا.
دوای ناساندن و بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكان، پارێزگاری هەولێر، لەپای هەوڵ و ماندووبوونی هونەری، ڕێزلێنانی پارێزگای هەولێری پێشکەش بە هونەرمەند کرد و وێرای دەستخۆشی، مێژوو و كار و بەرهەمە هونەریەكانی هونەرمەند "جەلال پەرێشان"ی لە ناوەندی موزیك و گۆرانی كوردی و ئەو خزمەتە زۆرەی پێشكەشی هونەری كردووە بەرز نرخاند و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆخواست.