پارێزگارى هەولێر، سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی بێت نەهرینی دیموکراتی کرد
پارێزگارى هەولێر، سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی بێت نەهرینی دیموکراتی کرد
ئەمڕۆ شەممە 2025.11.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەری نەبەز عەبدولحمید، قائیمقامی عەنکاوا بە وەکالەت و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەرانی کارەبا و خانووبەرەی عەنکاوا، بەبۆنەی (49)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان، سەردانى مەکتەبی سیاسی بێت نەهرینی دیموکراتی کرد و لەلایەن ڕۆمیۆ هەکاری سکرتێر و ئەندامانی دیکەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتەکە پێشوازی لێکرا.
پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی ناوبراو، جەختى لە پتەوکردنى پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی پارێزگاى هەولێر لەگەڵ سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە و ئومێدى سەرکەوتنى بۆ خواستن.