پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێكی ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەتان دەكات
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێكی ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەتان دەكات
ئەمرۆ یەكشەممە 2026.8.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە سۆزان عارف، سەرۆکی ڕێکخراوەکە و شاندێكی یاوەری ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەتان ( WEO ) کرد.
لە دیدارەكەدا، شاندی مێوان سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆیان ئاراستەی پارێزگاری هەولێر کرد، بۆ پشتگیری بەردەوام و هاوکارییان لە سەرخستنی پڕۆژە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی ڕێکخراوەکەیان.
لەبەرامبەردا، پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردەوە، ههروهها ئامادەیی پارێزگای هەولێری نیشاندا بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی و ئاسانکاری زیاتر بۆ پڕۆژە و كارەکانی داهاتوویان.